نیسان 03, 2020 09:05 Asia/Tehran
  • ڕمبازێنی کۆرۆنا لە ئەمریکاو ئیتالیا

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکاو ئیتالیا ھەروا خەریکی ڕمبازێنە

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بە بازدانێکی دیکە سنووری ٢٤٠ ھەزار کەسیشی تێپەڕاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، میدیاکانی ئەمریکا شەوی ھەینی ڕایانگەیاند کە ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە گەییشتووەتە ٢٤٠ ھەزارو ٣٤٤ کەس کە لەم ژمارەیە ٥ ھەزارو ٨٠٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.

ناوی ئەمریکا لە ئێستادا لە سەرەوەی ناوی وڵاتانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

دەوڵەتی ئەمریکا کە زۆر درەنگ تر لە وڵاتانی دیکە ڕوی لە تێستی پێزانینی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووەو ھەر بۆیە لە بەر ژمارەی زۆری تێوەگلاوانی بەم نەخۆشییەوە لەگەڵ کەم ھێنانی کیتەکانی تاقیکردنەوە بەرەوڕووە.

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی سێ شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئەمریکا لە داھاتوویەکی نزیک دا بە شیمانەی زۆرەوە دەبێتە مەکۆی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا.

بە ڕاگەیاندنی مردنی ٧٦٠ ئیتالیایی دیکەش لە بەر  توش بوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەتا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئەم نەخۆشییە گەییشتووەتە ١٣ ھەزارو٩١٥ کەس.

ئیتالیا لە ئێستادا زیاترین ژمارەی زیان و توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە نێو وڵاتانی ئەورووپی دا ھەیە.