نیسان 04, 2020 09:53 Asia/Tehran
  • داخوازیی پوتین بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی بەرھەمھێنانی نەوت

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بەرھەمھێنەرە زلە نەوتییەکانی جیھانی بۆ کەم کردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بانگێشتن کرد.

بە پۆی ڕاپۆرتی ڕۆزی شەممەی ئیرنا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی دا وێڕای پێ داگری لەسەر دابەزێندرانی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت ھەتا دە ملوێن بەرمیل لە ڕۆژدا لە لایەن بەرھەمھێنەرە زلەکانی جیھانەوە بە  ئەمریکاو عەرەبستانیشەوە ، ڕایگەیاند: تەواوی ئەم ھەنگاوانە دەبێ بە شێوەیەکی ھاوبەش ھەڵگیردرێن.

پوتین وتیشی: ڕەوشتی بازاڕی جیھانیی نەوت ئاڵۆزە و کۆرۆنا نزیک لە زۆربەی تەواوی ئابووریی جیھانی خستووەتە ژێر کاریگەریی خۆیەوەو دیارە ئەمەش بووەتە ھۆی داەبەزینی ئاستی داخوازیی بەکارھێنەرانی سەرەکیی سەرچاوەکانی وزەوە. بەم پێیە ھەمووان لەوانە ھاوبەشەکانمان لەم ڕاستییە تێ دەگەن کە پرسی دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت خوارتر لەو ئاستەی بەرلە سەرھەڵدانی کارەساتەکەیە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەدا لە سەر ئامادە بوونی مۆسکۆ بۆ ھاوکاری لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی نەوت لەوانە ئەمریکا بە مەبەستی پێکھێنانی ھاوسەنگی لە بازاڕی جیھانیی نەوت دا پێی داگرت.

ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان ئۆپێک و ڕووسیا بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی بەرھەمھێنانی یەک نیو ملوێن نەوت لە ڕۆژدا لەپاش نەیارەتیی مۆسکۆ لەگەڵ کەم کرانەوەی بەرھەمھێنانی زیاتر لە بەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئاپریل دوای سێ ساڵ کۆتایی پێ ھات.

دوای ئەوە عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند کە، بەرھەمھێنانی نەوتی خۆی ھەتا ١٣ ملوێن بەرمیل زیاد دەکات و ئەمەش بووە ھۆی دابەزینی نرخی نەوتی برێنت و یۆرالێزی نەوتی ڕووسیا لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە لە بازاڕی جیھانیی نەوت دا.

سەرپەیڤ