نیسان 05, 2020 18:20 Asia/Tehran
  • تۆمەتباربوونی حەفتەر بە ئەنجامدانی تاوانکاری جەنگی لە لیبیا

ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا و ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەم وڵاتە، فەرماندەی گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانی لیبیای تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانکاری جەنگی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە،ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە لە ترابلۆس لە بەیاننامەی هاوبەش دا "خەلیفە حەفتەر" فەرماندەی گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانی لیبی یان تۆمەتبارکردووە بە ئەنجامدانی هەرچەشنە تاوانکاری جەنگی بریتی لە کووشتن،ئاوارە کردنی خەڵک و کاولکردنیی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردووە.

 ئەم ئەنجوومەنە لەم بەیاننامەیە جەختیکردووە لە سەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی هێزەکانی حەفتەر. ئەمەو لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی، لە کۆمەڵگای جیهانی داوایکردووە تا وڵاتانی لاگری حەفتەر بخەنە بەر ڕاوەدوونان.

تاقمی ناسراو بە سوپای  فەرماندەری"خەلیفە حەفترە" لەئاپریلی ٢٠١٩ەوە بە پشتگری عەرەبستان،مێسر ،ئیمارات و ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەڵیانکووتاوە سەرترابلۆس.