سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە نەخۆشخانە کەوت
نوسینگەی سەرۆک وەزریانی بریتانیا باسی گوازرانەوەی بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ نەخۆشخانە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند ، دوای تێپەڕینی 10 رۆژ لە تووشبوونی بۆریس جانسۆن بە ڤایروسی کۆرۆنا و بە هۆی بەردەوامبوونی نیشانەکانی نەخۆشیەکەی ئەو ، ناوبراو لە شەوی رابردووەوە بۆ ئانجامدانی تاقیکردنەوەی زیاتر براوەتە نەخۆشخانە .
ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رۆژی هەینی 27ی مارس بە پۆزەتیڤ راگێندرا و ئەو لەو ماوەیەدا لە ماڵدا مابووەوە .
هەواڵدەریی سپۆتنیک سەر لەبەیانیی دوشەممە رایگەیاند ، جانسۆن پێویستیی بە دەزگای ئۆکسیژێن هەیە .
بە پێی راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ، ئەگەر جانسۆن بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بێ توانا بێ ، وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە شێوەی کاتی کاروبار دەگرێتە دەست .
بە پێی دوایین ئاماری راگێندراو لە لایەن حکومەتی بریتانیاوە ، تا ئێستا 47806 کەس لەم وڵاتە کۆرۆنایان گرتووە کە لەم ژمارەیە 4934 کەس گیانیان لە دەست داوە .
ژماری نەخۆشان و قوربانیانی کۆرۆنا لە بریتانیا تا دێ زیاد دەکات .