تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌کات: ڕوسیا و سعودییه ڕێکنه‌که‌ون نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین
سه‌رۆکی ئه‌مریکا هۆشداریده‌داته سعودییه و ڕوسیا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێککه‌وتن، ئه‌وا گه‌وره‌ترین باج به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتدا ده‌سه‌پێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، باجی زۆر گه‌وره ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت".
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆی له‌ڕوسیا و سعودییه توندتر کرده‌وه و وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته نه‌گه‌نه ڕێککه‌وتن، ئه‌وا گه‌وره‌ترین باج ده‌سه‌پێنن، وتیشی "ئێمه ئێستا سه‌ربه‌خۆین و نه‌وتی خۆمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به ڕوونی به‌مانای ئه‌وه دێت ئێمه نه‌وتی بیانیمان ناوێ".
تره‌مپ باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا به سوودی سعودییه و ڕوسیا نییه چونکه داهاتی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وته، هاوکات هیواداربوو به‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته گه‌وره‌که‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بڕ و نرخی نه‌وت بگه‌نه ڕێککه‌وتن.
له م حاڵەدا سەرۆکی سندوقی سەروەریی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ و ریاز زۆر نزیکبونەتەوە لە رێککەوتن لەبارەی خستنەڕوی بەرهەمی نەوت لە بازاڕەکاندا لە پێناو بەرزبونەوەی نرخەکەی.
گاریل دێمێتریڤ، سەرۆکی سندوقی سەروەریی روسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی روسیا و سعودیە زۆر نزیکبونەتەوە لە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی خستنەڕوی بەرهەمی نەوت لە بازاڕەکاندا، ئەوەش لە پێناو بەرزبونەوەی نرخەکەی دایە.
بازاڕی نەوت لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا- سعودیە، هاوکات بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارێکی دیکەی کەمبونەوەی خواستە لەسەر نەوت و سعودیەش تا ئەوپەڕی توانای نەوت وەبەردەهێنێت.