نیسان 06, 2020 17:21 Asia/Tehran
  • واشینگتۆن پۆست : ئاستی کوژراوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا زۆرترە لە ئامارە رەسمییەکان

ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست رایگەیاند ئاستی کوژراوان لەبەر ڤایرووسی کرۆنا لە ئەمریکا زۆرترە لە ئامارە ڕاگەیەندراوەکان.

ڕۆژنامەی واشینگتون پۆست لە ڕاپۆرتێک دا  بە گێڕانەوە لە پسپۆڕانی بواری تەندوروستی و دەرمانیی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە ئاماری دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە مردنی خەڵک لەبەر کرۆنا نووسی : پەرەسەندنی خێرای ئەم ڤایرۆسە بووەتە هۆی  کوژرانی ژومارێکی زۆر لە ئەمریکییەکان  کە  هیچکات لەنێولیست و ئامارەکان، باسیان نەکراوە.

بەپێی  ئەم ڕاپۆرتە  ناوەندەکانی کۆنترۆڵی  نەخۆشی و پێشگیری لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا تەنیا ئاماری کوژراوان کە ئەنجامی ئەرێنیی تاقیکارییەکەیان لە تاقیگە  پشت ڕاست کراوەتەوە و تۆمار کراوە، ڕادەگەیەنن.

واشینگتۆن پۆست لەم ڕاپۆرتە دا نووسی : کەمبوونی دەسڕاگەیشتن بە ئیمکاناتی تست و تاقیکاری  لە حەوتەکانی بەرایی پەرەسەندنی  ڤایرووسی  کرۆنا لە ئەمریکا بەم مانایەیە  کە تووشبووان بە نەخۆشییەکانی  هەناسەیی  بێ ئەوەی ناویان لەنێو لیستی کوژراوان دا تۆمار بکرێن، گیانیان لە دەست داوە.

کریستیەن نۆردلەند،  وتەبێژی ناوەندی پێشگیری  لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دانی بەوە داناوە کە ئەم ئامارە  بە چەشنێک ، کەمینەدێنە ئەژمار.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان تائێستا تووشبوونی زۆرتر لە سێسەد وسی و شەش هەزار کەس لە ئەمریکا بە ڤایرووسی  کرۆنا  پشت ڕاست کراوە کە لەم ژومارەیە زۆرتر لە نۆ هەزار و شەشسەد  کەس گیانیان  لە دەست داوە.

سەرپەیڤ