نیسان 07, 2020 07:52 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایی لە لیبی

گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەرێتیی "خەلیفە حەفتەر" شەوی سێشەممە ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە باکووری لیبی کەوتۆتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی رایگەیاند: هێزەکانی ئەم گرووپە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیان لە  ڕۆژهەڵاتی شاری میسراتە لە باکووری ئەم وڵاتە خستۆتە خوارەوە.

تورکیا ئەمدواییە بە شێوەی لێبیڕاوانە خۆی لە دۆسییەی لیبی تێوەگلاندووە و بە شێوەی فەرمی پشتیوانی لە دەوڵەتی "فائیز سیراج" دەکات بەرامبەر بە گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەرایەتیی "خەلیفە حەفتەر".

٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ تورکیا دوو تەبایی نامەی  هاوکاریی ئەمنی و دیاری کردنی سنووری دەریایی لە گەڵ دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی واژۆ کرد بۆ ئەوەی بتوانێ سەرچاوەکانی وزە لە دەریای مەدیتەرانە بدۆزێتەوە و هەڵینجێنێ؛ ئەو کردەوەیە بۆتە هۆی تووڕەیی مسر، یۆنان، قیبرس و ژەنەراڵ "خەلیفە حەفتەر"  بۆتە فەرماندەری گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی.