May 06, 2020 23:03 Asia/Tehran
  • وتووێژی نوێنەری تایبەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان لەگەڵ کاربەدەستانی تالیبان

نوێنەری تایبەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان لەگەڵ کاربەدەستانی مەکتەبی سیاسیی تالیبان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە وتووێزی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە، «موحەممەد ئیبراھیم تاھیریان» نوێنەری تایبەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ کاربەدەستانی مەکتەبی سیاسیی تالیبان لە قەتەر، سەبارەت بە ڕەوتی داھاتووی دانوستانەکانی نێوماڵی ئەفغانییەکان و ھەوڵی ھەمەلایەنە لە ئاراستەی پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەفغانستان بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم وتووێژە تەلەفۆنییە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە لە ئێستادا یەکێک لە پەرۆشییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە تایبەت دراوسێکانی ئەفغانستان پرسی تەشەنا سەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا لەم وڵاتەو بە تایبەت ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی تالیبانە.

نوێنەری تایبەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان بەرلەمەش لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو بە سەردانی بۆ کابۆل و دیداری لەگەڵ ڕێبەرانی ئەم وڵاتە لەوانە موحەممەد ئەشرەف غەنی و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا ھەڵوێست و پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ چارەسەریی گرفتە سیاسییەکانی ئێستا لەم وڵاتەد خستەڕوو و باسی ئامادە بوونی ئێران بۆ یارمەتی دانی ھەمەلایەنەی کرد بە مەبەستی دەربازکردنی ئەفغانستان لەم چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستای.

سەرپەیڤ