May 07, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • ھەوڵی سێنا بۆ پەڕینەوە لە ڤیتۆکەی ترەمپ دژی بڕیارنامەکانی کەم کردنەوەی دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندن

کاژێرێک دوای ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ ڤیتۆی بڕیارنامەی کەم کرانەوەی دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندنی دژی ئێران، ئەنجومەنی سێنای ئەم وڵاتە باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ترەمپی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھەژماری میدیای فەرمیی سێنای ئەمریکا لە توییتێکدا نووسی: ئەم ئەنجومەنە ڕۆژی پێنج شەممە سەبارەت بە بڕیارنامەیەک لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆکەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دژی پەسەندکراوەکەی کۆنگرێس کە خوازیاری کەم کرانەوەی دەستەڵاتی شەڕھەڵایساندنی ترەمپ دژی ئێرانە، دەنگ وەردەگرێت.

ترەمپ شەوی پێنج شەممە پەسەندکراوەی کۆنگرێسی ڤیتۆ کردکە بەنیازی کەم کردنەوەی دەستەڵاتی سەرۆک کۆمار بوو لەمەڕ ھەوڵی سەربازییانەی دژی ئێران.

لە ئێستادا ئەم بڕیارنامەیە بۆ ڕاپەڕاندنی بەبێ واژۆی سەرۆک کۆمار پێویستی بە دوو لە شێی دەنگی کۆنگرێسە.

بڕیارنامەی کەم کردنەوەی دەستەڵاتی سەربازیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران مانگی مارسی ڕابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە پەسەند کراوەو «نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ١٤ ئاپریل واژۆی کردبوو.

ھەڕەشەوگوڕەشەی شەڕخوازانەی ترەمپ دژی ئێران لەپاش تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانی و ھاوڕێکانی بووە ھۆی نیگەرانیی ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتری کۆنگرێسی ئەمریکاو کۆنگرێس ھەوڵی بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتی سەربازیی ترەمپی لە بارەی شەڕی دژی ئێرانەوە خستەگەڕ.

سەرپەیڤ