May 13, 2020 01:21 Asia/Tehran
  • ئێران، ھێرشە تیرۆریستییەکانی کابۆلی ئیدانە کرد

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەک دا ھێرشە تیرۆریستییەکانی ڕۆژی سێ شەممەی کابۆلی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەفغانستان بۆ ئیدانەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل ڕوودانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە « کابۆل»، «نەنگەرھار»و«لوغمان»ی کە کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە خەڵکی بێ دەرەتانی ئەفغانستانی لێ کەوتەوە ، بە توندی ئیدانە دەکات و ھاودەردی و ھاوپشتیی خۆی لەگەڵ گەل ودەوڵەتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل لە ئەندامانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی داوای کرد لە بەرامبەر ئەم چەشنە کردەوانە کاردانەوەیەکی لێبڕاوانە لە خۆیان پیشان بدەن.

لە ھێرشی ڕۆژی سێ شەممەی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ڕۆژئاوای شاری کابۆل، پانزە کەسی سڤیل لەوانە چەندین ئافرەت و ساوا گیانیان لە دەست داو شانزەکەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ھێرشی تیرۆریستیی ڕۆژی سێ شەممە لە نەنگەرھاریش بیست و چوار کەس کوژران و شەست و ھەشت کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ