رێزگرتنی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا لە ئێران
سەرۆک ڤەنزۆئێلا شەوی رابردوو رێزی گرت لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەل و حکومەتی ڤەنزۆئێلا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، نیکۆلاس مادۆرۆ بە ئاماژە بە گەیشتنی یەکەم نەوتبەری هەڵگری سووتەمەنی ئێران بە لێوارەکانی ڤەنزۆئێلا وێڕای رێزگرتن لە حکومەت و گەلی ئێران جەختی کردەوە ، ڤەنزۆئێلا تەنیا نیە و هاوڕێیانێکی ئازا و بوێری هەیە کە لە تەنیشتی دا راوەستاون .
مادۆرۆ لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی لیژنەی سەرۆکایەتی ڤەنزۆئێلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران و ڤەنزۆئێلا ئاشتی یان دەوێ وتیشی ، دوو وڵات مافی ئەوەیان هەیە لە دەریا ئازادەکاندا تیجارەتی ئازادیان هەبێ .
نیکۆلاس مادۆرۆ وتیشی : لە جێگایەکدا کە وڵاتانی ئیمپریالیستی دەیانهەوێ بە زۆرداری بڕیارەکانی خۆیان داسەپێنن ، تەنیا برایەتی دەتوانێ خەڵکانی ئازاد رزگار بکات .
یەکەم نەوتبەری هەڵگری سووتەمەنی ئێران بە ناوی فۆرچون گەیشتە لێوارەکانی ڤەنزۆئێلا .