May 25, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • سەرباری هەڕەشەکانی ئەمریکا، دووهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی گەیشتە ئاوەکانی ڤەنزۆئێلا

دووهەمین نەوتهەڵگری ئێران بە ناوی" فارست " کە هەڵگری سووتەمەنی ئێرانە گەیشتووتە " ناوچەی تایبەتی ئابووری " ڤەنزۆئێلا .

 

بە  پێی ھەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، دووهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی کە هەڵگری سووتەمەنییە و لەلایەن پاپۆڕەکانی ڤەنزۆئێلا وە پاسەوانی کراوە، گەیشتە ناوچەی تایبەتی ئابووریی لە هەرێمی ئاویی وڵاتی ڤەنزۆئێلا .

ڕۆژی ڕابردوو یەکەم نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوی فۆرچۆن گەیشتە ئاوەکانی  ڤەنزۆئێلا  و بە پاسەوانی پاپۆڕە جەنگیەکانی ڤێنزۆئێلا لە یەکێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە وەستا.

چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ  ڤەنزۆئێلا  لە دۆخێکدایە کە پێشتر ئەمریکا لە کاردانەوەی دوژمنانە بانگەشەی ڕێگری لە چوونی نەوتهەڵگرەکانی ئێران بۆ ئەو وڵاتەی کردبوو.

شەوی ڕابردووش نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماریڤەنزۆئێلا پاش گەیشتنی یەکەم وەجبەی سووتەمەنی ئێران لە پاڵپشتییەکانی ئێران دەسخۆشی کرد و وتی: ئێران و  ڤەنزۆئێلا خوازیاری ئاشتین و مافی بازرگانی ئازاد لە دەریا ئازادەکانمان هەیە.