May 26, 2020 14:20 Asia/Tehran
  • جۆزێپ بۆرڵ : کۆتایی ھاتنی ئەو ڕێکمەندییەی کە ئەمریکا لە دنیادا سەرکردایەتیی دەکات، بە چاوی خۆمان دەبینین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆتایی چاخی سەرکردایەتی کردنی ئەمریکا بە سەر دنیادا گەیبشتووە، داوای لەبەر گرتنی ستراتژییەکی ھێزمەندانەی کرد لە ھەمبەر چین دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە پێی داگرت: تەشەنای  نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» دەبێ وەک خاڵێکی جێی سەرنج لە ڕووی گۆڕدرانی ھاوسەنگیی دەستەڵات لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژھەڵات چاوی لێ بکرێت.

«بۆرڵ» بە دەربڕینی ئەمەی کە یەکێتیی ئەورووپا لەم گۆڕدرانەی ھاوسەنگی دا دەبێ بەدوای بەرژەوەندیی خۆی دا بێت و لە کەوتنەداوی کەڵکاژۆیی ھەردووک لا خۆی بپارێزێت، وتیشی: گوشارخستنەسەر یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەوەی لایەنی خۆی دیاری بکات ڕووی لە پەرەسەندن ناوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەی قسەکانی وتیشی: لە ھەل و مەرجێکدا کە دەستەڵاتی چین خەریکی پەرە سەندنە، پەیوەندیی نێوان برۆکسێڵ و پیکەن ھەمیشە لە سەر بنەمای متمانە، زوڵاڵی و دوولایەنەخوازی نابێت.

بۆرڵ جەختی لەوەش کردەوە کە، ململانێی نێوان ئەمریکاو چین، کاریگەرییەکی گشتی و لەگۆخەری لە سەر میکانیزمی چەندلایەنەخوازی لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، تاقمی بیست، ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی و ھتد..... دەبێت.

سەرپەیڤ