بەرپاکرانی ھاوبیروڕایی موسڵمانانی جیھان بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتی کۆرۆنا
حەوتەمین خولی دانیشتنی بەرنامەی گۆڕینەوەی ئەزمونی زانستی و تەکنیکی بە شێوەی مەجازی بەرپا کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، ئەم دانیشتنە بە مەبەستی ھاوکاریی زانستی و تەکنیکی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو لە سەر ئەرکی دامەزراوەی «خەڵاتی موستەفا»و ھاریکاریی ئاژانسی زانست و تەکنیک و توێژینەوەی سەنگاپوورو بە مەبەستی خۆش کردنی بەستێن بۆ بەرھەمھێنانی زانست و گەشە پێ دانی و ھەروەھا ڕەخساندنی ھەلی تۆڕچێکردن لە دۆخی گشت داگری کۆرۆنادا بەڕێوە دەچێت.
لەم دانیشتنە مەجازییە دوو ڕۆژەیەدا میوانەکان بە پێشکەش کردنی وتارو باسی بەکۆمەڵ، ئەزمون و تاقیکارییەکانی کارگێڕانی پزیشکیی وڵاتانی ئیسلامی لە بارەی بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو دۆزینەوەی زانستیانە و داھێنان و ستراتژیی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆڤیدی_١٩ دەخەنە بەر دەستی یەکتر.
ئەم دانیشتنە ھەروەھا بە شێوەیەکی بەربڵاو ھەلی ھاوکاری بۆ توێژینەوەی ھاوبەش ئاراستە دەکات و بەستێن بۆ باس و خواستی ورد لە بواری زانست و تەکنیک و گۆڕینەوەی ئەزمونی ستراتژی لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی دەڕەخسێنێ.