May 29, 2020 15:21 Asia/Tehran
  • داخوازیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی کوشت و بڕە ڕەگەزییەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە

کۆنگرێسی ئەمریکا وێڕای وشداری دان سەبارەت بە نەمانی متمانەی گشتی لەمەڕ ڕاپەڕێندرانی بێ ھەڵاواردنی یاسا، داوای ڕاگەییشتن بە کوشت و بڕی ڕەگەزیی پولیس بە تایبەت لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لێژنەی دادەڤانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنح شەممە لە نامەیەک دا بۆ وەزارەتی دادی ئەم وڵاتە داوای لێ کرد سەبارەت بە ھەڵس و کەوتی ناشایستی پۆلیس لە شاری«مینیاپۆلیس»ی ئیالەتی «مینەسوتا» بەوردی بکۆڵێتەوە.

لە نامەکەدا ھاتووە: متمانەی گشتی لەمەڕ ڕاپەڕێندرانی بێ ھەڵاواردنی دادگەری و یاسا، دوای نمونەی جۆربەجۆری کوشت و بڕی سارومەندانی ئەفریقی_ئەمریکی بە شێوەیەکی بەبڕشتانە بەرەوڕووی دڕدۆنگی و پرسیار بووەتەوە.

«جراڵد نادلێر» سەرۆکی لێژنەی دادەڤانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاو کۆمەڵێک لە ئەندامانی دیموکراتی ئەم لێژنەیە لە نامەکەدا داوایان لە «ڤیلیام بار» دادئەستێنی گشتیی ئەمریکا کردووە ھەتا لە بارەی ھەڵس و کەوتی نایاسایی پۆلیس و نمونەکانی بکۆڵێتەوە.

لەم نامەیەدا ئاماژە بۆ ناوی کۆمەڵێک لەو ڕەش پێستانە کراوە بە ھۆی پۆلیسی ئەمریکاوە کوژراون.

لە تازەترین نمونەی کوشت و بڕی ڕەگەزیی پۆلیسی ئەمریکادا، ڕۆژی دووشەممە ئەفسەرێکی سپی پێستی ئەمریکا شارومەندێکی ڕەش پێستی لە شاری «مینیاپۆلیس»ی ئیالەتی «مینەسوتا» کوشت.

ئەم پیاوە ڕەش پێستە دوای ئەوە گیانی لەدەست دا کە فەرمانبەرێکی پۆلیس بۆ ماوەی حەوت خولەک چۆکی لەسەر بینەقاقای دادابوو ھەتا گیانی دەرچوو، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە شارومەندە ڕەش پێستەکە بەردەوام ھاواری دەکرد «ھەناسەم لێ بڕا»، «تۆزێک ئاوم بدەنێ»، «مەمکوژە» کەچی لەوپەڕی بێ دەربەستیی پۆلیسە سپی پێستەکەدا گیانی لە دەست دا.

جەماوەری شاری «مینیاپۆلیس» لە ڕۆژی سێ شەممەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کوژرانی ئەو پیاوە ڕەش پێستە ٤٦ ساڵەیە لە لایەن پۆلیسە سپی پێستەکەی ئەمریکاوە لە شەقامەکانی ئەم شارەدا خەریکی خۆپیشاندانن.

لە ناڕەزامەندیە دەربڕینەکانی شەوی پێنج شەممە، سەدان کەس بە ڕژانەنێو شەقامەکانی شاری«مینیاپۆلیس» دروشمی «نەدادگەری، نە ئاشتی، من ھەناسەم لێبڕاوە»یان ھەڵ دا. لەم گردبوونەوانەدا یەکەسی دیکەش لە ئەنجامی تەقەی پۆلیس کوژرا.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا شەوی ھەینی باسی بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی کردو ڕایگەیاند: لانیکەم دوو شاری گەورەی ئەمریکا گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەگەزپەرستی و ھەڵس و کەوتی توندوتیژی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە گەڵ ڕەنگین پێستەکاندایە.

ھێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانیی ئەمریکا لە شەقامەکانی شاری«مینیاپۆلیس» جێگیر بوونەو خەریکی کوشت و بڕو داپڵۆساندنی ناڕازییانن.

قەڵاچۆی شارومەندانی ڕەش پێستی ئەمریکی بە ھۆی ھێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە توندتر بووەتەوەو ئەمەش بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی بزوتنەوەگەلی مەدەنی و دروست بوونی توندوتیژی و تەنانەت بشێویی چەند ڕۆژە لە بڕێک لە ئیالەتەکانی ئەمریکا.

بە شێوەیەکی ئاسایی دادگەکانی ئەمریکا، ئەوفەرمانبەرانەی پۆلیس کە دڕندەکاری دژبە ڕەش پێستەکان دەکەن ، بە تاوانبار نازانن و یان سزایەکی قورسیان بۆ لەبەرچاو ناگرن.

سەرپەیڤ