May 29, 2020 19:46 Asia/Tehran
  • ناردرانی نەوتبەرەکانی ئێران بۆ ڤەنزۆئیلا جارێکی تر لاوازیی ئەمریکای بۆ دنیا ئاشکرا کرد

وتەبێژی بێژی مەجلیسی یەکگرتنی موسلیمینی پاکستان ڕایگەیاند: ڕەوانەکرانی نەوتبەرەکانی ئێران بۆ ڤەنزۆئیلا سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەی ئەمریکا، جارێکی تر لاوازی و دۆش دامانی کۆشکی سپیی بۆ دنیا ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئیسلام ئابادەوە، «حسەین دومکی» ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لە کاردانەوە بە ڕەوانەکرانی نەوتبەرەکانی ئێران بۆ ڤەنزۆئیلا وتی: ئاوا بوونی دەستەڵاتی ئەمریکا دوای شەھید کرانی سەردار سولەیمانی فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسداران و وەڵامی گوچکبڕی ئێران بەو تاوانە گەورەیە دەستی پێکراوەو ئەمڕۆش ئێران بە ناردنی نەوتبەرەکانی بۆ ڤەنزۆئیلا جارێکی تر بێ دەستەڵاتی، دۆش دامان و لێنەھاتوویی ئەمریکای لە بەرچاوی ھەموو جیھان ئاشکرا کرد.

وتەبێژی بێژی مەجلیسی یەکگرتنی موسلیمینی پاکستان وتیشی : ئەمریکا ئەمڕۆ لە دنیاداو بە تایبەت لای وڵاتانی ئیسلامی ھیچ جێ و شوێنێکی نییە و سەرباری ئەو ملیاران دۆلارەی کە خەرجی کردووەو دامەزراندنی بنکەی شۆڤاری لە ئەفغانستان و عێراق، کەچی لەگەڵ خراپترین جۆری سەرشۆڕی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەم مامۆستا ئایینییە ھەڵکەوتەیەی پاکستان وتیشی: ئەمریکا لە بەر سیاسەتەکانی دژی مرۆڤانەی لە جیھندا بێرلێکراوە، جیا لە چەوساوەکان و ستەملێکراوانی جیھان، تەواوی مرۆڤە ئاشتی خوازەکانیش بێزار بوونی خۆیان بەرامبەر بە دەوڵەتی ئەمریکا دەردەبڕن و لە ئەنجام دا ئیدی ناتوانێ بۆ خۆی لە پرسە جیھانییەکاندا ھەڵقورتێنێ و بڕیاریان بۆ بدات.

سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا لەمەڕ ڕێگری کردن لە چوونی نەوتبەرەکانی ئێران بۆ ڤەنرۆئیلا ، ، پێنج کەشتیی ھەڵگری سووتەمەنیی ئێران بە ناوەکانی «فۆرچوون»، «فارست» ، « فاکسۆن» ، «پێتۆنیا» و «کلاڤێل» ڕەوانەی ڤەنزۆئیلا کراون.

سەرپەیڤ