15 کوژراو لە ئەنجامی پەلاماری سەر کاروانێکی تیجاریی لە بۆرکینافاسۆ
May 31, 2020 00:22 Asia/Tehran
پەلاماری تاقمێکی چەکدار بۆسەر کاروانێکی تیجاریی لە باکووری بۆرکینافاسۆ ، لانیکەم 15 کوژراوی لێکەوتەوە .
بە پێی راپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس ، حکومەتی بۆرکینافاسۆ رایگەیاند ژمارێک لە کوژراوانی ئەم پەلامارە ، ژن و منداڵن و چەندین کەسیش بریندار یان بێسەروشوێن بوونە .
حکومەتی بۆرکینافاسۆ دەڵێ : ئەم پەلامار لە وڵامی ھەوڵی بەرفراوانی ئەرتەش بۆ خاشەبڕکردنی توندی و تیژی روویداوە و زیانی ماددی زۆر لە کاروانی تاجران دراوە .
ساڵی 2019 نزیکەی 2 ھەزار کەس لە تێکھەڵچوونەکانی نێوان ئەرتەش و میلیشایاکانی ھاوپێوەند بە گروپە تیرۆریستیەکانی ئەلقاعیدە و داعش لە وڵاتنی ئەفریقایی بۆرکینافاسۆ کوژران .