May 31, 2020 20:07 Asia/Tehran
  • پێنجەمین نەوتهەڵگری ئێرانی گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا

میدیایەکی رۆژئاوایی بە ئاماژە بە دەسپێکی دابەشکردنی بەنزینی ئێرانی لە وڵاتی ڤێنزۆئێلا، باسی گەیشتنی پێنجەمین نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بە ئاوەکانی ئەو وڵاتە .

 ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتیڕز راپۆریدا، هەواڵی بڵاوبوونەوەی بەنزینی ئێرانی لە ئاستی وڵاتی ڤێنزۆئێلا لە کاتێکدایە کە ئەوڕۆ (یەکشەممە) پێنجەمین نەوتهەڵگری ئێرانیش گەیشتە ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا.

هەر لەو پەیوەندییەدا کۆمپانیای "ڕفینیتیۆ ئیکان" وێرای پشت‌راست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: پێنجەمین نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوی کالڤێل ئەمڕۆ گەیشتۆتە بەشە دەریای ناوچەیی ڤێنزۆئێلا و پێشتریش باری سووتەمەنیی نەوتهەڵگرەکانی فۆرچۆن، فارست، فاکسۆن و پتۆنیا لە هەرێمی تایبەتی ئابووری ئەو وڵاتە داگیراوە.

بە بڕوای چاودێران گەیشتنی نەوتبەرە ئێرانیەکان بە ڤەنزۆئێلا بێ ھیچ کیشە و گرفتێک  و سەرباری گەف و ھەڕەشەکانی ئەمریکا ، سەرکەوتنێکە بۆ ھەردوو وڵاتی ئێران . ڤەنزۆئێلا کە لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆت کراون .