حوزه‌یران 04, 2020 19:31 Asia/Tehran
  • داکۆکیی کۆماریخوازان لە بڕیارەکەی «مارک سپەر»

کاربەدەستانی کۆماریخواز داکۆکییان کرد لە بڕیارەکەی «مارک سپەر»ی وەزیری بەزەڤانیی ئەمریکا لە بارەی گەڕاندنەوەی ئەو لەشکریانەی لە واشێنگتۆن دا مۆڵ دراون بۆ بنکەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «میت ڕامنی» سێناتۆری کۆماریخوازی ئیالەتی یوتا، «بردلی بایرن» ئەندامی لێژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و «جان تون» سێناتۆری کۆماریخوازان لە ئیالەتی داکوتای باشووری داکۆکییان کرد لە بڕیارەکەی «مارک سپەر»ی وەزیری بەزەڤانیی ئەمریکا لە بارەی گەڕاندنەوەی ئەو لەشکریانەی لە واشێنگتۆن دا مۆڵ دراون بۆ سەربازگەکان.

پشتگریی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەمریکی لە وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە لەو بڕیارەی کشایەوە.

خۆپبشاندانی سەرتاسەری لە ئەمریکا بۆ ئیدانەکردنی ھەنگاوەکانی ڕەگەزرپەرستانەی پۆلیسی ئەم وڵاتە دوابەدوای کوشتنی بێ بەزەییانەی «جۆرج فلۆید» شارومەندی ڕەش پێستی ئەمریکی ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ