حوزه‌یران 18, 2020 16:00 Asia/Tehran
  • ناردرانی ھێزەکانی کۆریای باکووری بۆ سنووری نێوان دوو کۆریا

سوپای کۆریای باشووری ڕایگەیاند: کۆریای باکووری ھێزەکانی خۆی بۆ یڕێک لە ناوچەکانی ھاوسنوور لەگەڵ ئەو وڵاتە ناردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «یونھاپ»ی کۆریای باشووری «کیم جون ڕاک» وتەبێژی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای کۆریای باشووری ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: کۆریای باکووری دوابەدوای وشداڕی دانەکانی ئەم دواییەی لە بارەی ھێزمەند کردن و مۆڵ درانی لەشکریان اە ناوچە سەر سنوورییەکان، ھێزەکانی خۆی لە بنکەسەرسنوورییە ناسەربازییەکانی نێوان ھەردووک کۆریا.

ئەم کاربەدەستە سەربازییەی کۆریای باشووری وتیشی: ئێمە لە نزیکەوە جم و جوڵی لەشکریانی کۆریای باکووری پێ و شوێن دەگرین، بەڵام ھەتا ئێستا ھیچ چەشنە ھەنگاوێکی ورووژێنەرمان لە لایەن ئەم وڵاتەوە نەبینیوە.

وتەبێژی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای کۆریای باشووری وتیشی: ئەگەر پیونگ یانگ ھەنگاوێکی سەربازیی ورووژێنەر دژی کۆریای باشووری ئەنجام بدات، لەگەڵ کاردانەوەی توندی سئول دا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

پێشتر کۆریای باکووری وشداریی دابوو کە ئەگەر بێتوو سئول کەمتەرخەمی بنوێنێ لە وەلانانی پڕوپاگەندەی دژی پیونگ یانگ، ئەوسا ڕێککەوتننامە سەربازییەکەی ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ کۆریای باشووری بە شێوەیەکی یەک لایەنە ھەڵدەوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ