ته‌مووز 01, 2020 18:08 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە_ پێداگری لە سەر زیادکرانی یارمەتییەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ جەماوەری سووریا

سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو تورکیا وێڕای پێداگری لە سەر بەڵێنمەندی لە ھەمبەر سەروەری، سەربەخۆیی ، یەکگرتوویی و پارێزرانی خاکی سووریا، داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە بەدوور لە ھەڵاواردن، سیاسی کاری و پێش مەرج، یارمەتییەکانی خۆیان بۆ جەماوەری سووریا زۆرتر بکەن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەی ھاوبەشی کۆبوونەوەی مەجازیی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە، ئەوەیان وەبیر ھێنایەوە، کێشەی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە و تەنیا لە ڕێگای ڕەوتی سیاسیی و وتووێژی نێوماڵی سووریا لە سای بەستێن خۆش کردنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان چارەسەر دەبێت.

سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ھەروەھا ھەڵوێستی خۆیانیان لە دژی بەرنامەگەلی جیایی خوازانە بە مەبەستی لاواز کردن و خەوشاندنی سەروەریی سووریا دەربڕی.

سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە لە بەیاننامەی کۆتایی دا وێڕای دژایەتی لەگەڵ زەوت کردن و گواستنەوەی نایاسایی داھاتە نەوتییەکانی جەماوەری سووریا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە، جارێکی تر لە سەر خواستی خۆیان لەمەڕ بەردەوام کردنی ھاوکارییەکان بە مەبەستی لەنێو بردنی یەکجاریی تەواوی تاقمە تیرۆریستەکان جەختیان کردو داوای پاراستنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکانی ئەو وڵاتەیان کرد.

سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە ھەروەھا ھێرشە سەربازییەکانی ڕژێمی زایونی لە سووریایان بە تێکدەری سەقام و سەروەریی ئەو وڵاتەو پەرە پێدەری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زانی و لە سەر پێویستیی ڕێزنان لە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەت کردنەوەی داگیرکرانی جۆلانی سووریا بە تایبەت بڕیارنامەی ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایشت پێیان داگرت.

 

سەرپەیڤ