ئاب 02, 2020 07:47 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی میسر بە ھەنگاوەکانی تورکیا لە ناوچەی ئابوریی ئەم وڵاتە لە دەریای نێوەڕاست

میسر لە حاند ھەوڵەکانی تورکیا بۆ دۆزینەوەی کێڵگەی نەوت و گاز لە ناوچەی ئابوریی ئەم وڵاتە لە دەریای نێوەڕاست ناڕەزایەتی دەربڕی .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعەرەبیە ، میسر ناڕەزایەتی نیشاندا بە ھەنگاوی گەمیی تورکیایی بۆ ھەڵمەتی لەرزە پێوان لە ناوچەی ئابوریی ئەم وڵاتە . 

وەزاڕەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند ھەنگاوی گەمیی تورکیایی ، پێشێلکردنی مافی میسر لە دەریای نێوەڕاستە . 

دۆزینەوەی پاشەکەوتی گەورەی گاز لە رۆژاوای ئاسیا لە سایەی گۆڕانکاریی جیاجیا و لە میانی تێکھەڵچوونەکانی ناوچەکە ، وایکردووە میسر و تورکیا بە دوای زاڵبوون بەسەر سەرچاوەکانی وزەدابن . 

سەرپەیڤ