ئاب 14, 2020 15:10 Asia/Tehran
  • پێشوازیی گۆتریش لە ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی

«ئانتۆنیۆگۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«ئانتۆنیۆگۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنەکەی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ، بە بێ ئاماژە کردن بە تاشەرعی بوونی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بانگەشەی کرد، ئەم ڕێککەوتنە دەتوانێ ڕێگاچارەی پێکھاتنی دوو دەوڵەت مسۆگەر کات.

«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی  کرد بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی جیھانی ئیسلام دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ