ئاب 22, 2020 09:06 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت لەگەڵ کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە میکانیزمی پەلەپیتکە

١٣ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت نەیارەتیی خۆیان لەگەڵ بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کارا کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران ڕاگەیاند.

ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاند: ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت بە ناردنی نامەگەلێک جەختیان لەوە کردەوە کە واشێنگتۆن لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ئێران کشاوەتەوەو ئیدی ئەندامی بەرجام نییە ھەتا بیھەوێت بە پشتبەستن بەم ڕێککەوتنە میکانیزمی پەلەپیتکە کارا بکات.

ئەم ئەندامانە بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە، ئەمریکا شیاوەتیی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایشت نییە.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی چینیش ڕایگەیاند: ئەمریکا ھیچ مافێکی بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت نییە.

«مایک پەمپێئۆ»وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی نیۆیۆرک بە ڕادەست کردنی نامەیەک بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانی بە پێشێلکردنی بەرجام تۆمەتبار کردو بەفەرمی داوای گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی کرد.

سەرپەیڤ