ئاب 24, 2020 17:29 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی بانگەشەکانی ترەمپ لە بارەی دانوستان لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بانگەشەی ھەمیشەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوز، وتی: ئەگەر بتۆو لە ھەڵبژاردنەکەی مانگی نوامبەردا سەرکەوێت، لە ماوەی سێ حەوتەدا لەگەڵ ئێران ڕێک دەکەوێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە پێشتر وتبووی لە ماوەی مانگێک و یان چوار حەوتە دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا ڕێک دەکەوێت، ئێستاکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ماوەی سێ حەوتەدا ڕێک دەکەوێت.

ترەمپ، ھەروەھا ھێرشی کردەسەر ھەڵوێستەکانی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکاو بانگەشەی کرد کە چین و ئێران بەتوندی حەز بە شکستھێنانی ئەم و سەرکەوتنی «بایدێن» دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: ڕەنگە تەنیا ئێران بێت کە زیاتر لە چین حەز بە شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردندا دەکات.

ترەمپ لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە گەلێک جار بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠، لەگەڵ ئێراندا ڕێک دەکەوێت.

سەرپەیڤ