ئاب 26, 2020 15:35 Asia/Tehran
  • دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت، نومایشی تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا لە بارەی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ بوو

نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئامانجی ئەمریکای لەبار بردنی ڕێککەوتنی بەرجام ڕاگەیاندو پێی داگرت: دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت جارێکی تر تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا لە بارەی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ نیشان دا.

لە دانیشتنەکەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە تەوەری باسی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و کێشەی فەلەستین بەرپا کرا، ڕووسیاو چین داوایان لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە لە بارەی ئەو دانیشتنە دوو قۆڵیانەی کە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت دا لە بارەی نامەکەی دەمریکا بۆ کارا کردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە ھەیبووە، ڕوونکردنەوەیەک بدات. «دیان دیجانی» نوێنەری ھەمیشەیی ئەندۆنێزیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرۆکایەتیی ئەم قۆناغەی ئەنجومەنی ئاسایشتی لە ئەستۆیە، لە وەڵامدا ڕایگەیاندووە: بە سەرنجدانی نەیارەتیی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت لەگەڵ داخوازییەکەی ئەمریکا، لەم بوارەدا ھیچ کارێکی زیاتر ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرناش، نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت ئەوەیان ڕوون کردووەتەوە کە ئەمریکا دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ئیدی ئەندامێکی بەشداری ڕێککەوتنەکە نییەو ھەر لە بەر ئەمەش ھیچ مافێکی بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی ئێران نییە.

سەرپەیڤ