ئاب 27, 2020 13:36 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئێران بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی لافاو لە ئەفغانستان

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوونی خۆی بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

«کەریم ھیممەتی» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «میروەیس ئەکرەم» یاریدەری سەرۆکی مانگی سووری ئەفغانستان، وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی و ھاودەردیی گەل و دەوڵەتی ئەفغانستان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ھەستانی لافاو لە ئەفغانستان وتی: ئێران ئامادەی خزمەت گەیاندن بە لێقەومائانی ئەفغانستانە.

«میروەیس ئەکرەم» یاریدەری سەرۆکی مانگی سووری ئەفغانستانیش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ڕێزگرتن لەو ئامادەیی ڕاگەیاندنەی مانگی سووری ئێران وتی: بڕیارە بەم زووانە ڕادەی زیانی لافاوەکەو پێداویستییەکانی لێقەوماوان ڕوون بکرێتەوەو ئینجا بەو پێیە ئێران لە شێوازی یارمەتی دان و کەل و پەلی پێویستی خەڵکەکە ئاگادار دەکەینەوە.

لافاوێکی قورس سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری «چارڕیکار»ی ناوەندی پارێزگای «پەروان» ھەستاو سەرچاوە ھەواڵییەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە لەو ڕووداوەدا ١٠٠ کەس کوژراون و ١٢٠ کەسیش بریندار بوونەو زیاترلە ٥٠٠ ماڵیش خاپوور بووە.

سەرپەیڤ