ئاب 29, 2020 08:20 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی هەزاران ئەمریکی بە دژی نایەکسانیی نەژادی و توندی و تیژیی پۆلیس

هەزاران ئەمریکی رۆژی هەینی بە دژی نایەکسانیی و توندی و تیژیی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە شاری واشنگتۆن دەستیان دایە خۆپێشاندان .

 

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم خۆپێشاندانە لە 57 مین ساڵهاتی وتارە مێژووییەکەی "مارتین لۆتەرکینگ" ، رابەری بزاڤی ئازادیخوازی بە رەچەڵەک ئەفریقیەکانی ئەمریکا ناسراو بە " من خەونێکم هەیە " بەڕێوەچوو .

 شارە جیاجیاکانی ئەمریکا لە 25 ی ئایاری رابردووەوە ، گۆڕەپانی خۆپێشاندانی خەڵکانی ناڕازی بە هەڵسوکەوتی نەژادپەرستانەی پۆلیس ئەم وڵاتەن .

ئەفسەرێکی پۆلیسی ئەمریکا ، دوشەممە 25ی ئایار ، جۆرج فلۆید شارومەندی رەشپێستی ئەمریکیی لە شاری مینیا پۆلیس لە ویلایەتی مینەسوتا کوشت .

 ئەم تاوانکاریە ، توڕەیی خەڵکی ئەمریکای بەدواوە بووە . بەڵام پۆلیس و هێزە ئاسیاشیەکانی ئەمریکا ، بە فەرمانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەم وڵاتە خەڵکی ناڕازیان سەرکوتکرد .

لە ناڕەزایەتیەکانی چەند حەوتەی رابردوودا لە ئەمریکا ، بە هەزاران کەس بریندار کراون و گیراون .

سەرپەیڤ