ئه‌یلوول 01, 2020 16:30 Asia/Tehran
  • عەراقچی: لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دەبێ لە ھەمبەر یەکلایەنە خوازیەکانی ئەمریکا بوەستێت

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی بەرجام، لە سەر پێویستیی ڕاوەستانی وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی ڕێککەوتنە لە ھەمبەر یەکلایەنە خوازیەکانی ئەمریکا پێی داگرت.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە بۆ بەشداری کردن لە شانزەھەمین لێژنەی ھاوبەشی بەرجام سەردانی ڤییەنای کردووە، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتی: کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە بەر ھاوکات بوونی لەگەڵ ھەوڵی ئەمریکا بۆ لەبار بردنی بەرجام، تایبەتمەندییەکی ئەوتۆی پەیدا کردووە.

عەراقچی وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ دژایەتی کردن لەگەڵ  ئەمریکا سەبارەت بە درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران و کارا کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە ھیواداریی دەربڕی، لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بتوانێ سەبارەت بە شێوازی بەردەوامیی ڕەوت و بەرنگار بوونەوەی ھەنگلوەکانی تێکدەرانەی ئەمریکا بڕیار بدات.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ھەروەھا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی بە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی نرخاند کە بەپێی ڕەوتی بەرجام ھەر سێ مانگ جارێک دەبێ بەڕێوە بچێت، کە ھەڵبەت ئەمجارەیان لە بەر ھەل و مەرجی کۆرۆنایی ھێندێک بە درەنگەوە بەرپا کراوە.

بەپێی بەرنامەیەکی ڕاگەیەندراو، لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتخانەکانی دەرەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک ( فەرەنسا، ڕووسیا، چین، بریتانیاو ئاڵمانیا) و ھەروەھا ڕێکخەری یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ