ئه‌یلوول 01, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی عەراقچی لەگەڵ گروسی لە ڤییەنا

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، شەوی چوارشەممە دوای دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، عەراقچی پێشتر ڕایگەیاند بوو کە لە ئاراستەی ڕێککەوتنی حەوتەی ڕابردووی ئێران و ئاژانس چاوی بە گروسی دەکەوێت.

ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆتایی گەشتەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران و ئەنجام دانی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران،  لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ھاوکارییەکانیان زیاتر لە جاران بەھێز کەن.

ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند، ھەردووک لا دوای وتووێژی چڕوپڕ لە بارەی چارەسەریی ئاوێتەی نیازپاکی لەمەڕ ئەو بابەتانەی کە لە لایەن ئاژانسەوە لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ڕەھەندە چاودێرییەکان ڕێککەوتن. لەم بارەیەوە ئێران بە شێوەی خۆبەخشانە مۆڵەتی دەستڕاگەییشتنی ئاژانس بە دوو شوێنی دیاری کراوی دا.

لایەنەکانی ئەورووپیش وێڕای پێشوازی کردن لە بڕیارەکەی ئێران و ئاژانس بە ھەنگاوێکی پۆزیتیڤیان زانی لە ئاراستەی پاراستن و بەردەوام کرانی بەرجام.

سەرپەیڤ