ئه‌یلوول 05, 2020 07:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پیکەن بە بانگەشەی دەسوەردانی ئێران و چین و روسیا لە کاروباری ئەمریکا

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی چین لە کاردانەوە بە بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکا لەمەڕ دەسوەردانی ئێران و چین و روسیا لە کاروباری ئەم وڵاتە بۆ وێنە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 گوتی ، پیکەن هیچ هۆگریەکی نیە بە دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە لەوان ئەمریکا .

 

هوا چون ئینگ رۆژی هەینی لە پیکەن گوتیشی : بانگەشەی دەسوەردانی وڵاتانی دیکە لەوان چین لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نمونەی دیپلۆماسیی درۆیینی ئەمریکایە .

 راپۆرت دەڵێن ولیام بار وەزیری دادی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەر لە دیمانەیەکدا لە گەڵ میدیاکانی ئەم وڵاتە گوتبووی لە بواری دەسوەردانی هێزی بیانی لە کاروباری نێوخۆی ئەمریکا ، هەڕەشەی چین بە بەراورد لە گەڵ روسیا و ئێران گەورەترە

سەرپەیڤ