ئه‌یلوول 07, 2020 07:48 Asia/Tehran
  • فەرەنسا: سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بابەتی کۆبونەوەکانی داهاتووی یەکێتی ئەوروپا دەبێت

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا بابەتی کۆبونەوەکانی داهاتووی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی"من هاوتاکانم لە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، پێشتر سەپاندنی سزا و ئابلوقەی ئابوریمان بەسەر تورکیا تاوتوێکردوە، لە کۆبونەوەکانی داهاتوی یەکێتیەکەدا وەک تەوەری سەرەکی دانیشتنەکان باسی لێوەدەکەین".

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا بوو لەگەڵ رادیۆی فرانس ئینتەر و رایگه یاند،  ئەگەر تورکیا بیەوێت، دەتوانین بازنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکی و ئاڵۆزیەکان دروست بکەین".

ماوەی چەندین مانگە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی تورکیا و یۆنان لەسەر پرسی دەرهێنانی وزە لەرۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست قوڵتربوونەتەوە، بەئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لەلایەن هەردولاوە، ئەو ناوچەیە لەلێواری هەڵگیرسانی جەنگێکدایە.

سەرپەیڤ