ئه‌یلوول 07, 2020 12:01 Asia/Tehran
  • بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی ئوروپا : لە هەموو توانایی یەکێتیی ئوروپا بۆ پاشەکشێ کردن بە تورکیا کەڵک وەردەگرین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا وتی : لە هەموو توانایی یەکێتیی ئوروپا بۆ پاشەکشێ تورکیا کەڵک وەردەگرین.

وزێف بورێل  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی یەکشەمە  وتی :  ئەو یەکێتییە دەبێ  لە هەموو توانایی  خۆی بۆ پاشەکشێ پێکردنی تورکیا کەڵک وەربگرێت و بایکۆت  بەکێک لە کارتەکانە .

دیپلوماتێکی ئوروپاییش وتی  دانیشتنی سەرانی  ئورپا بە نیازی بەکارهێنانی میکانیزمی هەڕەشە و ڕازی کردنی تورکیایە.

  ناوبراو  وتی : سەرۆکی  پەرلەمانی  ئوروپا  بە ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیای وتووە   بژاردەکانی  بایکۆت و وتووێژی  هەمە لایەنە لەسەر مێزە و بەو پێیە داوای لە ناوبراو کرد کە  کۆتایی بێنێ بە ئاڵۆزی نانەوە و کردەوەگەلی هاندەرانە .

وەزیری  گەشەی یونانیش لە جەنگەی  بارگرژیی نێوان ئانکارا و ئاتن وتی هیچ ترسێکمان  لە تورکیادا  نیە .

سەرپەیڤ