ئه‌یلوول 11, 2020 01:33 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ڕووسیا بۆ ناوبژیوانی لە نێوان تورکیاو یۆنان

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە سەردانی ئاسێنای کردووە لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری یۆنان باسی ئامادە بوونی مۆسکۆ بۆ تاوبژیوانی لە نێوان ئەم وڵاتەو تورکیای کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا   کە سەردانی ئاسێنای کردووە لە دیدار لەگەڵ «نیکۆس ئاناستاسیادێس» سەرۆک کۆماری یۆنان، باسی ئامادە بوونی مۆسکۆ بۆ ناوبژیوانی لە نێوتن ئاسێناو ئانکارای کرد.

ئاستی گرژییەکانی نێوان تورکیاو یۆنان لە ماغوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە بەر ھەنگاوەکانی ئانکارا بۆ ھەڵقەندن لە دەریای ناوەڕاست گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی و لەم ناوەدا داکۆکیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوانە فەرەەنسا لە یۆنان بووەتە ھۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری ڕەوشتەکە.

لاڤرۆف لە وتەکانی دا باتسی ئەوەی کردووە کە ڕووسیا ئامادەیە ھەتا بە پێی بەرژەوەندیی ھاوبەش و لە ڕێگای وتووێژەوە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیاو یۆنان تێوەندگری بکات.

سەرپەیڤ