مەغریب کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە گەڵ رژێمی زایۆنی ڕەتکردەوە
ئهیلوول 13, 2020 08:26 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی مەغریبی شەوی رابردوو بانگەشەی میدیاکانی رژێمی زایۆنی لە بارەی رێککەوتنی نێوان رەبات و تەلەڤیڤ بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی رەتکردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک گوتی : دەنگوباسی بڵاوکراوە لە بارەی دامەزرانی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان مەغریب و ئیسراییل دوورە لە راستی و هیچ رێککەوتنێک لەمبارەوە نیە .
پێشتر رۆژنامەی زایۆنیی جرۆزاڵم پۆست نووسیبووی ، بەمزوانە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی نێوان مەغریب و رژێمی زایۆنی رادەگەیەنێ .