ئه‌یلوول 16, 2020 06:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکانی ھەردووک وڵاتە عەرەبییەکە لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس

نەیارانی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە بەردەم کۆشکی سپی دا خڕ بوونەوە.

ھاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێ و ڕەسمی واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە کۆشکی سپی، کۆمەڵێکی زۆر لە نەیارانی ئاسایی بوونەوەی ئەم پەیوەندییانە لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە بەردەم کۆشکی سپی خڕ بوونەوەو دژی داگیرکاریبەکانی ئەم ڕژێمەو لە بەرچاو نەگرتنی مافی ڕەوای فەلەستینییەکان دروشمیان ھەڵدا.

ھەنگاوەکەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لەمەڕئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی جیھانی ئیسلام دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس» ڕایگەیەندرانی ئەم ڕێککەوتنە پڕمەترسییەی بە واتای پاداشتێکی بەلاش زانی کە  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین لە بەر دڕندەکارییەکانی دژی جەماوەری فەلەستین بە ڕژێمی ئیسرائیلیان بەخشیوە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی بڕێک لە ڕژێمە عەرەبیەکانی ناوچەکە لەگەڵ ڕژێمی زایونی پەرەی سەندووە.

ھەوڵی ڕژێمە عەرەبییەکان بۆ رئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایونی لە مێژە جیا لە داپڵۆساندنی فەلەستینییەکان زۆرێک لە ناوچە عەرەبی_ ئیسلامییەکانیشی داگیر کردووە.

سەرپەیڤ