ئه‌یلوول 17, 2020 11:49 Asia/Tehran
  • جەختی گۆتریش لە سەر ڕاپەڕێندرانی بەرجام بە گوێرەی ڕوانگەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بانگەشەی ئەمریکا لە مەڕ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران پێێی داگرت: لە بارەی بەرجامەوە بە پێی بۆچوونی ئەنجومەنی ئاسایشت ھەڵس و کەوت دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە بۆنەی حەفتاو پێنجەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخرڕاوەی نەتوەکان وتی: ئەنجومەنی ئاسایشت وەک کۆڵەیەکی سەرەکیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەرکی لێکدانەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی لە سەر شانە.

ھەڵوێستی سکرتێری گشایی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاستی دا دەربڕی ئەوەیە کە سکرتاریەتی ئەم ڕێکخراوەیە بە نیازی پێکھێنانی لێژنەی بایکۆتی دژی ئێران نییە، چونکو ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشت بە وێگڕای دەنگەوە لەو باوەڕەدان کە ئەمریکا بە کشانەوەی لە بەرجام کۆتایی بە بەشداریی خۆی لە ڕێککەوتنەکەدا ھێناوە.

سەرپەیڤ