نرخی نەوت 43 دۆلارى تێپه‌ڕ کرد
هەڵکردنی زریانی سالی لە ئەمەریکا و کەمبوونەوەی 25%ی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنارئاوییەکانی ئەمەریکا هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى داواکارى نه‌وت له جیهاندا و به‌رده‌وامى زریانه‌که و زۆرى زیانه‌کان، بووە هۆی بەرزبوونەوەی زیاترى نرخی نەوت لە بازاڕەکانی دنیا.
ئەمڕۆ شه‌موو 19ی ئه‌یلوول، نرخی نەوتی خاو و برێنت و ئۆپیک لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوەکراوه.
یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 43 دۆلار و 15 سەنت فڕۆشراوه، هه‌وره‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسى ئەمه‌ریکایش بە 41 دۆلار و 11 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه کراوه، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیکیش به 42 دۆلار و 07 سه‌نت بووه.
پێویسته بگوترێت که لە ڕۆژى سێشەم 15ى ئه‌یلووله‌وه نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە کە بۆ نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردووی دابەزیبوو.
پێشتریش پێشبینی کرابوو که لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی و ئاساییبوونەوەی دۆخی کۆرۆنا و کرانەوەی بازاڕەکان و کارگەکان، داخوازی لەسەر نەوت زیاتر ده‌بێت و نرخه‌که‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه.
هۆکارێکى تر‌ى گرانبوونى به‌هاى نه‌وت، که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتى ئه‌مبارکراوى وڵاتانى جیهانییه به تایبه‌ت گه‌وره وڵاتانى پیشه‌سازی، له ناویاندا ئه‌مه‌ریکا.
وڵاتانی ئۆپێک پڵاس لە سەرەتای مانگی ئایارەوە رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان جێبەجێ کردووە کە لەو کاتەوە کاریگەری بۆ سەر هەڵکشانی نرخی نەوت و رێگریکردن لەسەر زیاتر دابەزینی بەهای نەوت هەبووە.