تره‌مپ:ته‌نیا بۆ پاراستنی نه‌وت له سووریاین
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مەریکا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی سووریا، ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورد بکه‌ن. جەختیشی کردەوە، ته‌نیا بۆ پاراستنی نه‌وت له سووریا‌ن.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ترەمپ رایگەیاند: "ئێمه له سووریا ده‌کشێینه‌وه، ته‌نیا نه‌وته‌که ده‌پارێزین. نه‌وته‌که‌مان ده‌ستکه‌وت و سه‌ربازیشمان له‌وێ هه‌یه پارێزگاری له نه‌وته‌که بکات، بێجگه له‌وه له سووریا ده‌رده‌چین. سه‌ربازه‌کانمان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و تورکیا کشانه‌وه.
ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌ربازمان له‌و سنووره هه‌بوو. دواجار ژماره‌که‌مان که‌مکرده‌وه بۆ 50 سه‌رباز، ئه‌وانه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، چونکه دوو سوپا به نیازبوون رووبه‌ڕووی یه‌کتر ببنه‌وه و ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مەریکیانه‌ش له‌نێوانیاندا بوون مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو".
وتیشی: "ئێمه له سووریا ده‌چینه ده‌رێ و ته‌نیا په‌یوه‌ست ده‌بین به نه‌وته‌که‌یەوه و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ده‌ده‌ین. ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورد بکه‌ین له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بزانین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌چینه ده‌رێ له‌و وڵاته. له عێراقیش ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م سه‌ربازمان ماوه‌ته‌وه و که‌متریشی ده‌که‌ینه‌وه".