ئه‌یلوول 20, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • بەریتانیا بە نیازی ناردنەوەی هەزاران پەنابەرە

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، هەزاران پەنابەر لە ئێستادا لە هۆتێلەکاندا دەمێننەوە و ئەو کەسانەش کە کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە بەم نزیکانە هەموویان دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

وەزاڕەتی ناوخۆی بەریتانیا نامەیەکی بۆ رێکخراوەکانی کۆچبەری ناردووە و تیادا هاتووە، ئەو کۆچبەرانەی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە بە زووترین کات دەبێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن و مۆڵەتی تەنیا ٢١ رۆژیان پێدەدرێت بۆ مانەوە لە بەریتانیادا.

لە نامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو پەنابەرانەی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە و پێداچوونەوە بۆ کەیسەکانیان ناکرێتەوە و دەبێت لە ماوەی ٢١ رۆژدا بەریتانیا بەجێبهێڵن و هەر لەم هەفتەیەدا ئاگادارکردنەوەیان پێدەگات.

لە مانگی حوزەیرانیشدا، ناوەندی یاسای بەرژەوەندی گشتی بەریتانیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چارەنوسی ئەو کۆچبەرانە دەربڕی، کە هیچ پەناگەیەکیان نییە لەو وڵاتەدا.

هاوکات، وتەبێژی ناوەندی یاسای بەرژەوەندی گشتیش رایگەیاند، "مرۆڤ مافی سەلامەتی و چاودێری و پەنادانی هەیە، هەرگیز نابێت مافی ئارامی و ژیانێکی باش و بێ ترس پەیوەستبکرێت بە شوێنی لەدایک بوون یان کاغەزێک."

سەرپەیڤ