ئه‌یلوول 20, 2020 23:02 Asia/Tehran
  • بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا: گەمارۆی نوێ بە سەر ئێراندا ناسەپێندرێتەوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی درێژەی هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کرد.

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پڕۆپاگەندەی ئەمریکا بۆ دەست پێکردنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێرانی ڕەت کردەوە .

بۆرێل بە ئاماژە بە بەیاننامەی ٣٠ ی گەلاوێژی یەکێتی ئەورووپا لە هەمان پێوەندیدا بیری هێنایەوە کە بە دەرکردنی فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێکەوتی ٨ ی مەی ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی، ئەو وڵاتە بە شێوەی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووە دەرەوە و دوای ئەوەش لە هیچ یەک لە چالاکییەکانی هاوپەیوەند بەو ڕێککەوتنە بەشداری نەکرد.

ناوبراو بەو پێیە وتیشی: ئەمریکا ناتوانێت وەکوو بەشداربوویەکی  رێککەوتنی ناڤۆکی  بێتە ئەژمار و ناتوانێت ڕێکاری گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە ژێر ناوی بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەکار بهێنێت.

سەرپەیڤ