ئه‌یلوول 21, 2020 07:35 Asia/Tehran
  • قەیران لە ئەمریکا؛ ژماری تووشبووانی کۆرۆنا، حەوت ملوێن کەسی تێپەڕاند

ژماری تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو سنوری حەوت ملوێن کەسیی تێپەڕاند.

 

ماڵپەڕی "وۆرڵد میتەرز" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە حەوت ملوێن و ١٤ هەزار و ٧٦٨ کەس کە لەو ژمارەیە، ٢٠٤ هەزار و ١١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەمریکا ئێستا لەسەرووی وڵاتانی جیهانە هەم لەباری ڕێژەی ژماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەم لەباری ئاستی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە.

لەهەمان کاتدا، لەریزی یەکەمدابوونی ئەمریکا لەمەڕ ژماری مردن و گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ـەوە کێشەی گەورەی نێژرانی تەرمەکان لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەی بەدیهێناوەو بەرپرسانی ئەمریکی ناچارکردووە گۆڕی بەکۆمەڵ سازبکەن.

سەرپەیڤ