ئه‌یلوول 24, 2020 20:22 Asia/Tehran
  • بەرجام و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرەی ڕاوێژی زەریف و لاڤرۆف بوو لە مۆسکۆ

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بەرجام و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان پێکەوە وتووێژیان کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ وتی: ھاوکاریی دوو وڵات لە ھەمبەر یاساشکاندن و یەک لایەنەخوازییەکانی ئەمریکا نمونەیەکی سەرکەوتووە لە ڕووی بەرنگار بوونەوەی ئامانجگەلی یەک لایەنە خوازانە.

زەریف بە دەربڕینی ئەمەی کە بۆ دەستەبەرکرانی پەیوەندیی نێونەتەوەیی لە سەر بنەمای مافی نێونەتەوەیی و نەک بنەمای خواستی تاکە وڵاتێک، پێویست بە ھاوکاریی تەواوی وڵاتان دەکات، وتیشی: بە سەرنجدانی ڕۆڵی گرینگی ڕووسیا، بۆ پاراستنی بەرجام دەبێ ھەوڵێکی زیاتر بدرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ستایشی ڕۆڵی ھەرە بەبڕشتانەو کارای ڕووسیا لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و ئەنجومەنی ئاسایشت وتیشی: نوێنەرانی ڕووسیاو چین لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لەمەڕ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی نایاسایی ئەمریکا ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا.

«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاش ھیوتدتری دەربڕی کە، تەگبیرو ھەنگاوی بەبڕشتانە بۆ پاراستنی بەرجام بێتە ئاراوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی:مۆسکۆ لەگەڵ ھەموو بەشدارانی بەرجام کە پابەندی ئەم بەڵگەنامەگرینگە نێونەتەوەییەن ھاوکاری دەکات.

سەرپەیڤ