ئه‌یلوول 24, 2020 22:05 Asia/Tehran
  • پێ ناخۆشیی ئەمریکا لەمەڕ دژایەتی کردنی «گۆتریش» لەگەڵ گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران

نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەی لە بەر داکۆکی نەکردنی لە گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کلەی کرافت» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە نامەکەی ئەم دواییەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە تیای دا لەگەڵ ھەوڵی واشێنگتۆن بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران دژایەتی کرا بوو، نائومێد بووە.

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەممەی ڕابردوو لە نامەیەک دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند بوو، ناتوانێ لە بواری ھەوڵی ئەمریکا بۆ بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ھیچ پشتیوانییەک بکات.

سەرباری دژایەتیی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ،«مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەممەی ڕابردوو بانگەشەی کرد بوو کە تەواوی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران لەوانە بایکۆتی چەکەمەنی کارا دەبنەوە.

سەرپەیڤ