ئه‌یلوول 29, 2020 12:14 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی دووشەممە باسی دیاری کرانی سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسەکەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: نوێنەری ھەمیشەیی کەنەدا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا بۆ ماوەی ساڵێک وەکو  سەرۆکی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دیاری کراوە.

«ھایدی ئالبێرتا ھۆڵان» نوێنەری کەنەدا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی لە «میکائیلا کاملین گرانیت»ی سوییدی وەرگرت.

«میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا بە دانانی پەیامێک لە ھەژمارەکەی خۆی لە توییتێردا، وێڕای ڕاگەیاندنی دیاری کرانی سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی بڕیاردەران وتی: «کارۆلی دان» نوێنەری ھەنگاریا و «ڕاپولانە موڵکان» نوێنەری ئەفریقیای باشووری لەم دامەزراوە نێونەتەوەییەش وەک جێگرانی «ئالبێرتا ھوڵان» دیاری کراون.

سەرپەیڤ