ئه‌یلوول 30, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • یەکەم دیبەیتی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەڕێوە چوو

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە ڕەوتی یەکەم دیبەیتی لەگەڵ «دۆناڵد ترەمپ»، ناوبراوی وەک خراپترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناساند.

یەکەم دیبەیتی ھەڵبژاردنی نێوان «دۆناڵد ترەمپ»و «جۆ بایدێن» پاڵێوراوانی کۆماریخوازو دیموکرات سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە زانکۆی «کیس وێستڕن ڕێزێرڤ» لە شاری «کلیولەند»ی ئیالەتی «ئۆھایۆ» بەڕێوە چوو.

«جۆ بایدێن» لە دەستپێکی دیبەیتەکەدا ڕوولە «ترەمپ»بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەتۆ خراپترین سەرۆک کۆماری کە ئەمریکا ھەتا ئێستا بەخۆیەوە بینیویە، وتیشی: ترەمپ گوێ ناداتە جەماوەری ئەمریکاو سەرباری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەس پێ لە سەر برەودانی ئابووری دادەگرێت.

پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە درێژەی وتەکانی دا «ترەمپ»ی وەک سەگی دەستەمۆی «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ناوبردو وتی: خەڵک دەبێ دەنگ بدات و ھەڵبژێرێت، کەچی ترەمپ ھەوڵ دەدات لە دەنگدان بیانگێڕێتەوە.

«دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە دیبەیتەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە گەڵاڵە ئابوورییەکەی «بایدێن» دەبێتە ھۆی ئەوەی کە نیوەی ئەو کۆمپانیاگەلەی لەنێوخۆدا چالاکی دەنوێنن لەنێو بچن، بانگەشەی کرد: گەڵاڵە ئابوورییەکەی خۆی ھەتا ئێستا حەوت ملوێن دەرفەتی ئیش و کارو زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلار گەشەی ئابووریی ڕەخساندووە.

ترەمپ بۆ پاسادانی کاردانەوەکانی لە ھەمبەر خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا دژی ڕەگەز پەرستی ڕایگەیاند: ئەو خۆپبشاندانانە ئاشاییانە نەبوون و ئەو ویلایەتانەی کە دیموکراتەکان تیایاندا دەستیان دەڕوات گۆڕەپانی توندوتیژی بوون. لە بارەی کرداری کارەساتباریشس لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕوو لە «بایدێن» وتی : ئەگەر تۆ لە باتی من بای لە باتی ٢٠٠ھەزار دوو ملوێن شارومەندی ئەمریکی بەر کۆرۆنا گیانیان لە دەست دەدا.

بڕیار وایە بێجگە لە دیبەیتەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی نێوان ترەمپ و بایدێن ددوو دیبەیتی دیکەش لە نێوان ھەردووک پاڵۆوراوەکەو دیبەیتێکیش لە نێوان «مایک پێنس» و «کامیلا ھەریس» ی یاریدەرانیشیان بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ