تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 00:28 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بارەی بنکە ناڤۆکییەکانی ئێرانەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ٤٠٠ پشکنینی لە بنکەناڤۆکییەکانی ئێران ئەنجام داوە.

«ڕافائێل گروسی» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەوتەنامەی ئاڵمانیایی شپیگێڵ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر لە ٤٠٠ پشکنینیان لە بنکەناڤۆکییەکانی ئێران ئەنجام داوە، وتیشی: چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران دوای بەرجام کەم کرایەوە ، بەڵام قەت بە تەواوی ڕانەگیراو دیارە ئەمەش بۆ وڵاتێک کە پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی ناڤۆکیی واژۆ کردووە شتێکی نائاسایی نییە.

ڕافائێل گروسی لە وەڵامی پرسیارێکیش لە بارەی ژیانی بەرجامەوە وتی: بەرجام بۆ ئەو وڵاتانەی کە پابەندینی بە ڕادەیەکی زۆر لەژیاندایەو ئاڵمانیاو فەرەنساو بریتانیاو ڕووسیاو چین و ئێران بە ئاشکرا وتوویانە کە گرینگایەتییەکی زۆر بەم ڕێککەوتنە دەدەن. ھەڵبەت ھێندێک ناکۆکیش لە ئارادایە کە سێ وڵاتەکەی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ئێران خەریکی پێشێلکارییەو ئینجا ئێرانیش لە بەرامبەردا لە ھەڵس و کەوتی ئەوان بەگلەییە.

سەرپەیڤ