تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 13:15 Asia/Tehran
  • تاقیکردنەوەی کۆرۆنای ترەمپ و ھاوسەرەکەی بە پۆزیتیڤ دەرچوو

لە جەنگەی ململانێی ھەڵبژاردنەکان لە ئەمریکادا «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو باسی پۆزیتیڤ بوونی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای خۆی و ھاوسەرەکەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ھەینی بە کاتی خۆجێیی لە توییتێردا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی توشبوونی خۆی و ھاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند: خۆی و «ملانیا ترەمپ»ی ھاوسەری ڕەوتی کەرەنتین و چاک بوونەوەیان دەست پێ کردووە.

ترەمپ کاژێرێک بەرلە ڕاگەیاندنی ھەواڵی بە پۆزیتیڤ دەرچوونی تاقیکردنەوەکەی لە توییتێردا، باسی بە پۆزیتیڤ دەرچوونی تاقیکاریی یەکێک لە ھاریکارەکانی واتە «ھوپ ھیکس»یشی کرد بوو.

تاقیکردنەوەی کۆرۆنای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدا بە پۆزیتیڤ دەرچووە کە ئەم وڵاتە لە سەروبەندی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دایە و بەم پێیە بۆی ھەیە دیبەیتەکانی داھاتووی پاڵێوراوان ھەڵوەشێتەوە.

سەرپەیڤ