تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 14:33 Asia/Tehran
  • ترەمپ و ھاوسەرەکەی کەرەنتینە کران

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای پۆزیتیڤ بوونی تاقیکاریی کۆرۆنای یەکێک لە ھاریکارەکانی ڕایگەیاند: لەگەڵ ھتوسەرەکەی کەرەنتینە کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «دۆناڵد ترەمپ» ڕۆژی ھەینی باسی بە پۆزیتیڤ دەرچوونی تاقیکاریی کۆرۆنای یەکێک لە ھاریکارەکانی واتە «ھوپ ھیکس» کردو ڕایگەیاند: خۆی و «میلانیا»ی ھاوسەریشی خۆیانیان تاقی کردووەتەوەو ھاوکات لەگەڵ ئەوەی کە چاوەڕوانی وەڵامی تاقیکارییەکەیانن، ڕەوتی کەرەنتینەکرانیان دەست پێ کردووە.

«ھیکس» ھەتا ئێستا نزیکترین کەسە لە ترەمپ کە توشی کۆرۆنا بووە. ناوبراو بەردەوام ھاتوچۆی ژووری کارەکەی ترەمپ لە کۆشکی سپیی کردووەو گەلێک جار لە گەشتەکانی دا یاوەری بووە. ھیکس ڕۆژی سێ شەممەش لە دیبەیتەکەی ترەمپ و بایدێنی خەنیمی ئامادە بووە.

دوایین ھەواڵەکان دەربڕی بەپۆزیتیڤ دەرچوونی وەڵامی تاقیکارییەکەی   ترەمپ و میلانیایە و لە ئێستادا بەھەردووکیانەوە کەرەنتینە کراون.

تاقیکردنەوەی کۆرۆنای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدا بە پۆزیتیڤ دەرچووە کە ئەم وڵاتە لە سەروبەندی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دایە و بەم پێیە بۆی ھەیە دیبەیتەکانی داھاتووی پاڵێوراوان ھەڵوەشێتەوە.

سەرپەیڤ