تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 22:22 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا ھەڕەشەی بایکۆت لە تورکیا دەکات

یەکێتیی ئەورووپا ھەڕەشەی لە تورکیا کردووە کە ئەگەر بێتو «ھەڵخڕاندن» لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کۆتایی پێ نەھێمێ لەگەڵ بایکۆتی ئەم یەکێتییەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

«ئورسولا فۆن در لین» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتی ئەندامی ئەورووپا وتی: ئەگەر بێتو تورکیا واز لە «پاڵەپەستۆو ھەڵخڕاندن» لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا نەھێنێ، لەوانەیە بەرەوڕووی بایکۆتی یەکێتییەکەماندا بێتەوە.

«فۆن در لین» پێشی داگرت: یەکێتیی ئەورووپا لە تورکیا چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە لەمەولا واز لە کرداری یەک لایەنەخوازانە بھێنێ، چونکو ئەگەر بێتو ئەو ھەنگاوانەی دووپات بێتەوە، ئەوسا یەکێتیی ئەورووپاش لە تەواوی ئامێروبژارەکانی کەڵک وەردەگرێت.

کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە ھەڕەشەکەی یەکێتیی ئەورووپا

 

تورکیا ھەڕەشەکانی یەکێتیی ئەورووپای لە بارەی داسەپاندنی بایکۆت لە بەرامبەر چالاکیی دۆزینەوەی گاز لە لایەن ئەو وڵاتەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە بێ بایەخ زانی و ڕەتی کردەوە.

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتایی دانیشتنەکەیان لە برۆکسێڵ ڕایانگەیاند کە ئەگەر بێتو لە سەر ھەڵقەندنەکانی لە ئواوەکانی سەرزەوینی قوبریس کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە نایاساییە بەردەوام بێت، بایکۆت دەکرێت.

لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم بەیاننامەیە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ بزانێ کە تورکیا واز لە مافی خۆی لە دەریای ناوەڕاست دا ناھێنێ.

بەرلەمە «جۆزێپ بۆرڵ» ھەنگاوەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە یەک لایەنە خوازانە وەسف کردو باسی ئامادە کرانی ھەگبەیەکی بایکۆتی دژی ئانکارا کرد بوو.

سەرپەیڤ